بەشەکانی خوێندن لە پەیمانگە
دەربارەی پەیمانگە بە ڤیدیۆ
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام
یەکەمین پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەییە ٢ ساڵی ناحکومی لە کوردستان
ووتەی قوتابییان و دەرچووانی پەیمانگە
بهجت فاخر
قۆناغی دووەم بەشی ئینگلیزی
English is the key to success!"Learning English means unlocking a world of opportunities,whether you want to work internationally ,travel,or communicate with confidence ,the English Department at !Pirmam Institute is the perfect place to start
کەنار وەیسی
قۆناغی دووەم بەشی ئینگلیزی
speak with confidence!"Are you afraid of speaking English ?Don't worry! At pirmam Institute, we focus on real conversations, practical learning , and interactive classes to help you speak fluently and confidently.
هەمین سلیمان
قۆناغی دووەم بەشی دەرمانسازی
هەڵبژاردنی پیرمام یەکێک بوو لەبڕیارە هەرە گرنگەکانی ژیانم سوپاس بۆخوا دوواتر بۆ تەواوی ستافی پەیمانگا بەڕاستی زۆر یارمەتی دەرمان بوون لەهەموو ڕوێکەوە جێژی ڕاستەقینەیی خوێندن و فێربوون و هەوڵدان و هاوڕێیەتی کەسانێکم لەوێ بەدی کرد .
احمد کامران
قۆناغی دووەم بەشی پەرستاری
پەیمانگەی پیرمام تەنیا خوێندنگە نەبوو، بوو بە بناغەی دەستکەوتەکانی من دۆزینەوەی ڕێگای سەرکەوتن دۆزینەوەی کەسانی باش و سەرکوتوو کە هەمیشە لە هەوڵی فێربوونی زانستن! سوپاس پیرمام.
شاباز شۆرش
قۆناغی یەکەم بەشی پەرستاری
پەیمانگەی پیرمام تەنیا خوێندنگە نەبوو، بوو بە بناغەی دەستکەوتەکانی من! سوپاس پیرمام.
لەماوەی ساڵانی خوێندنم لە پەیمانگەی پیرمام، پەیمانگە یارمەتیدام لە داواکاری کاردا سەرکەوتن بەدەست بێنم و ببم بە خاوەن کاری خۆم. سوپاس بۆ ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی بەش
اسامە نایف
قۆناغی یەکەم بەشی پەرستاری
لەماوەی ساڵانی خوێندنم لە پەیمانگەی پیرمام، پەیمانگە یارمەتیدام لە داواکاری کاردا سەرکەوتن بەدەست بێنم و ببم بە خاوەن کاری خۆم. سوپاس بۆ ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی بەش و تەواوی ستاف و مامۆستایانی پەیمانگە.
سنور سامان
قۆناغی دووەم بەشی دەرمانسازی
“زۆر سوپاسی پەیمانگای پیرمام و ماموستا ماندونەناسەکان دەکەم کە هەردەم وەک هاوڕێ و خێزان لەگەڵمان بوون شتانێکیان فێرکردین کە لە ئێستا و داهاتووش سودی بۆمان دەبێت ئێمە لە پیرمام تەواو ئاشنای دونیای کارکردن بوین فێریان کردین لە هەموو کارەکانی ژیانی خۆمان بەو
مصعب کمال
قۆناغی دووەم بەشی دەرمانسازی
I am incredibly grateful for my experience at the Pirmam Technical Institute in Erbil. Over the past two years in the pharmacy department, I have gained invaluable knowledge and skills that have truly prepared me for my career. The supportive and knowledg
زیلان ستار
قۆناغی دووەم بەشی دەرمانسازی
دوو ساڵی پڕ ئەزمون و فێربوونی شتانێکی نوێ لە ئاستی زانستی و رۆشنبیری و پەروەردەییم بوو لە پەیمانگای پیرمام، دڵ خۆش بووم بە ئاستی بەرزی مامۆستاکان لەڕوی زانست و گەیاندنی زانیارییان جگە لەوەی مامەڵەی هاوڕێیەتی و هەست کردن بەوەی لەناو خیزان و ماڵی خۆمم ، هە
پرسیارە باوەکان
ئەو پرسیارانەی کە زۆرترین جار دووبارە کراونەتەوە لەلایەن قوتابییان و دەرچووان و کەسوکاری قوتابییانەوە، لێرەدا دانراون بە وەڵامەوە ، بۆ هەر پرسیار و سەرنج و ڕەخنە و پێشنیارێکیش دەتوانن لەڕێگای فۆڕمی خوارەوە یاخود پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیاوە ئاگادارمان بکەنەوە
١- بۆچی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام هەڵبژێرین؟؟
پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی پیرمام بە دنیابینییەکى زانستى روون، بە شارەزایى لە ستانداردە زانستییەکان لە ئاستى جیهان، بە ستافێکى شارەزا و لێهاتوو، بە تیمێکى فەرمانبەرانى خزمەتگوزار و دڵسۆز، بە دابینکردنى هەموو پێداویستییەکانى فێربوون، بەتایبەتى لەڕووى ژیرخانى زانستى و تاقیگە، گەشتى زانستى بەردەوام، پێشبڕکێى زانستى و رێکخستنى کۆڕ و کۆنفرانس، بەستنەوەى راستەوخۆى زانستەکان بە بازاڕى کار و گرنگیدان بە کاردۆزى و کارسازى بە قوتابییان، دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە هەنگاوەکانى داهاتووى ژیانى قوتابییاندا.
لە هەمووى گرنگتر، پەیمانگەى تەکنیکى و پیشەیى پیرمام بەشێکە لە کۆمەڵگەیەکى گەورەتر و باوەڕپێکراو، دامەزراوەى "شەهید"، کە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ، خاوەنى سێزدە پەیمانگەیە. ئەم کۆمەڵگە ئەکادیمییە، هاندەرێکى سەرەکى پەرەپێدانى تواناکان و وەسەریەکخستنى هزر و بیرە جیاوازەکانە، کە ساڵانە لەرێگەى چەندین چالاکى جۆراوجۆرى زانستییەوە، بوارى بۆ دەڕەخسێنرێ. بۆیە قوتابى دەکەوێتە ناو ژینگەیەکى ئەکادیمى پڕ لە جموجۆڵەوە، کە بێگومان کاریگەرى ئەرێنى لەسەر پڕۆسەى فێربوونى دەبێ.
٢- باوەڕپەکراوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان؟
پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی پیرمام، بە تەواوی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراوە و لە چوارچێوەى بەرنامە و ستراتیژەکانى وەزارەتدا دەجوڵێتەوە. لەمڕوانگەیەوە، دەرچووانی پەیمانگا دەتوانن بە متمانەوە بڕوانامەکانیان بۆ دامەزراندن، دۆزینەوەى کار و بەردەوامبوون لە خوێندنی بەرزتر، بەکاربێنن.
٣- پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام بۆ بەشە زانستی و پیشەییەکان تاقیگەی ستاندارد و پێشکەوتووی هەیە؟
بەدڵنیایەوە پەیمانگەکەمان خاوەنی تاقیگەی پێشکەوتوو و مۆدێڕنە، کە بە تەواوی وەڵامدەری پێداویستییە زانستییەکانی بەشەکانمانن. تاقیگەکانمان بە کەرەستە و ئامێری پێشکەوتوو رێکخراون، کە دەرفەتی گونجاو بۆ قوتابییان دەڕەخسێنن بۆ ئەنجامدانی ئەزموونی زانستی و کارپێکردنی تەکنەلۆژیای نوێ. پەیمانگەى پیرمام بە بەردەوامى خۆى لەگەڵ پێداویستییە پێشکەوتووە تاقیگەییەکانى بوارە جیاوازەکان، بەڕۆژدەکاتەوە(ئەپدەیت).
٤- پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام بەشە ناوخۆیی بۆ قوتابیان دابین دەکات؟
بەڵێ، پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی پیرمام بەشە ناوخۆیی پێشکەش بە قوتابییان دەکات و لەژێر چاودیرى خۆیدا، سەرجەم پێداویستییەکانى دابیندەکات. ئێمە لەم رێگەیەوە ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، سەلامەت و گونجاوی مانەوەیە بۆ قوتابییان، بەجۆرێک کە هەست بە ئاسودەیی بکەن و بە خەیاڵێکى ئاسوودەوە درێژە بە خوێندنیان بدەن.
٥- ئایا خوێندنی پیشەیی واتا چی؟
خوێندنی پیشەیی واتە زیاتر وەرگرتنی وانەکان بەشێوەیەکی کرداری و کارکردن لەسەر پڕۆژەکان و ئەو شوێنانەی تایبەتمەندن بە بەشەکە.