بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
میوانداری کردنی لیژنەی وەزارەتی خویندنی باڵا (2025-02-02)
ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢-٢-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە و بەڕێوەبەری یەکەی تۆمار ( م. آلاء هونەر ) پێشوازیەکی تایبەت کرا لە لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەت. لیژنەکە پێکهاتبوو لە هەر یەک لە ( د. ابراهیم عزەت، م. کارزان کمال, م. هاوڕێ محمد، م.فرح عامر و م.فؤاد جمال) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. جێگەی باسە ئەم لیژنەیە بە مەبەستی وردبینی کردن بۆ دۆسیەی قوتابیانی قۆناغی یەکەم سەردانیان کردین و لە دوای ئەنجامدانی وردبینی دەستخۆشیان کرد لە بەڕێوەبەری یەکەی تۆمار بۆ کردنی تەواوی کارەکانی بە شێوەیەکی دروست و بێکێشە. پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام، پێشەنگی خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان