دەربارە
هەموو شتێک بزانە دەربارەی پەیمانگە
ژمارەی قوتابییان
ستافی پەیمانگە
ژمارەی دەرچووان
بەشەکانی خوێندن
کورتەیەک دەربارەی پەیمانگە و مێژوویەکەی
- پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام لە ساڵی ٢٠٢٣، وەک یەکەم پەیمانگە لەجۆرى خۆى(تەکنیکى و پیشەیى)لە سیستەمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دامەزراوە؛ سەر بە دامەزراوەی "شەهید"ە، کە گەورەترین دامەزراوەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان(کەرتى تایبەت). ئەم پەیمانگەیە بۆ چارەسەرکردنی پێویستی پەرەسەندنی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی تایبەتمەند لە ناوچەکە، دامەزراوە. پەیمانگای پیرمام بە داننان بە گرنگی ئامادەکردنی خوێندکاران بە کارامەیی پراکتیکی، کە لەگەڵ داواکارییەکانی بازاڕدا بگونجێن، پڕۆگرامی کواڵیتی بەرز لە چەند دیسیپلینێکدا، لەوانە: پەرستاری، دەرمانسازی، شیکاری نەخۆشییەکان، جوانکاری، خانووبەرە، هونەرى بیناسازی و زمانی ئینگلیزی، پێشکەشدەکات. پەیمانگەى تەکنیکى و پیشەیى پیرمام، بە روانگەیەکى سەردەمییانە و وردبینانە سەبارەت بە زانست و ستانداردە ئەکادیمییەکان، بە ستافێکى شارەزا و هەروەها بە ئاگاداربوون لە پێداویستییە هەنووکەییەکانى بازاڕى کار، بە نۆ بەشى زانستى لە خزمەتى پێگەیاندنى تاکەکانى کۆمەڵگەیە. پێویستە ئەوەش بگوترێ، ناوی پەیمانگەکەمان لە چیای "پیرمام"ەوە وەرگیراوە؛ چیایەک کە هاوکات لەگەڵ کۆى تێگەیشتن بۆ چیا لە کولتوورى کوردیماندا، بۆتە هێمای باڵایى و پایەداری. هەروەک چۆن چیای "پیرمام" بەرز و سەربڵندە، ئێمەش هەوڵدەدەین قوتابییەکانمان لە بواری زانست و مەعریفەدا، سەرفراز بکەین. بۆیە لە روانگەى ئێمەوە، ئەم ناوە تەنها ناوێک نییە، بەڵکو بەڵێنێکە بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی بەرز و پایەدار.
ئامانجی پەیمانگە
١- ئامانجمان لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام، پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کواڵیتی بەرزە، کە فێرخوازەکان بەو کارامەییە پراکتیکییانە ئامادە بکات کە پێویستن بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی بازاڕی کاری مۆدێڕن. بەشەکانمان لە ریزى پێویستترینەکانى بازاڕى کارن. لەم روانگەیەوە، پەیمانگە بە ئامانجی پەروەردەکردنی هێزێکی کاری لێهاتوو، کە بتوانێت لە گەشەپێدانی ئابووری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بەشداربێت، کار دەکات.
٢- راهێنانى کردەیى و بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى:
پەیمانگای پیرمام چالاکانە لەگەڵ کۆمەڵگادا بەشدارە و بەشێکە لێى؛ لە ڕێگەی سیمینار و وۆرکشۆپ و بەرنامەی ڕاهێنانەوە، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بەرزکردنەوەی زانیاری گشتی داڕێژراون، لە هەوڵى چڕدایە. لە رێگەى کارى کردەیى(عەمەلى) و پەیوەندى چڕ و پڕ لەگەڵ دامەزراوە پێوەندیدارەکان بە پسپۆڕییە بەردەوامەکان، خوێندکاران بەهێز دەکات بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە و چارەسەری نوێ لەناو بوارە هەڵبژێردراوەکانیاندا. هاوکارییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان زیاتر بەرنامەکانی دەوڵەمەند دەکات، دڵنیاییدەدات کە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان هاوتەریبن و ڕێڕەوی کراوە بۆ خوێندکاران بۆ کێبڕکێکردن لە بازاڕى ناوخۆیى و نێودەوڵەتی، یان درێژەدان بە خوێندنى بەرزتر، هەموار دەکات.
٣- پێشەنگایەتى:
پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی پیرمام هەوڵدەدات ببێتە دامەزراوەیەکی پێشەنگ لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی. ڕێبازە گشتگیرەکەی بریتییە لە چۆنایەتى(کواڵیتى) ئەکادیمی، بەشداریکردنی کۆمەڵایەتى، توانای کێبڕکێی جیهانی و بەردەوامێتییە. پەیمانگەکەمان لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە بەشداریدەکات لە داڕشتنی نەوەیەکی پێشکەوتنخواز و لێهاتوو و بەرپرسیار لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، کە بتوانێت گۆڕانکاری ئەرێنی هەم لە ژیانى تایبەتى خۆى و هەم لە هەرێمی کوردستان بێنێتە کایەوە.
4- ئامادەکردنی میلاکی تەکنیکی پسپۆڕو پێگەیشتوو لە ڕووی زانستی و کرداری، کە توانای مامەڵەکردنیان هەبێت لەگەڵ تەکنیک و تەکنەلۆژیای سەردەم، هەروەها لێهاتو و پسپۆڕ بن لە بواری خۆیان، کە بتوانن داهێنان بکەن و لە بازاڕی کاری ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیدا، کێبڕکێ بکەن.
5- لەخۆگرتنی زۆرترین ژمارە لە ئارەزوومەندانی کاری تەکنیکی و پیشەیی، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە گەیشتن بە گەشەکردنی بەردەوام.

مێژووی پەیمانگە
دامهزراوهی شەهید بۆ پەروەرە و خوێندنی باڵا، لە ساڵی ( 2014) هەستا بە كردنەوەی پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز لە قەزای رواندز. ئهم پەیمانگەیه لە سهرهتادا، له سێ بەش پێكهاتبوو، كه بریتی بوون لە: (ژمێریاری – تەكنەلۆجیای زانیاری – گەشتوگوزار). دەرچووانی ئەم بەشانه، بڕوانامەی دبلۆمی باڵا وەردەگرن. لە ساڵی (2016 – 2017) پەیمانگە ویستی زیاتر پەرە بە بواری پەروەردە و فێركردن بدات، بۆیه دوای سەرنجدان له پێویستی دەڤەرەكە، بڕیاریدا بەشی (ئینگلیزی)ش بكاتەوە و، به ههمان شێوه بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا بدات بە دەرچووانی. ههر له درێژهی پهرهپێدان و گهشهسهندنهكانی پەیمانگە، لە ساڵی خوێندنی (2017 – 2018) پەیمانگە سێ بەشی پزیشكیشی كردوونەتهوە، كە بریتین لە: ( بەڕێوەبردنی دەرمانخانە – شیركردنەوەی نەخۆشیەكان – ئامێری پزیشكی). ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ( 2014 – 2015): 400 قوتابی ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ( 2015 – 2016): 378 قوتابی ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی (2016 – 2017): 320 قوتابی