بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی کەناڵی ڕووداو (2025-05-27)
قوتابییانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی ئینگلیزی، بەیاوەری "د. هاوکار جەبار" وەک گەشتێکی زانستی سەردانی کەناڵی ڕووداویان کرد. ئەم سەردانە تێڕوانینێکی باشی بە قوتابییان بەخشی بۆ جیهانی میدیا و پەخش. هەروەها لە نزیکەوە چۆنیەتی بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی هەواڵەکانیان بینی و یارمەتیدەر بوو بۆ بەستنەوەی بەرنامەی خوێندن لە پەیمانگە و ئەزموونی ژیانی ڕاستەقینە. ئەم گەشتە زانستییانە گرنگن بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی و بەستنەوەی قوتابییان بە بازاڕی کار و درووستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی.