بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
دڵخۆشکردنی منداڵانی توشبوی شێرپەنجە (2025-07-03)
ەشی دەرمانسازی تەنیا دەرمان نییە، خۆشەویستی و یارمەتیدانیشە دڵخۆشکردنی منداڵانی توشبووی شێرپەنجە لەلایەن قوتابییانی بەشی دەرمانسازیی پەیمانگەی پیرمامەوە کاتێک خوێندن بەرپرسیارێتی دەبێت... لە چوارچێوەی وانەی تەندرووستی و کۆمەڵ، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلییان کرد. ئامانجی سەردانەکە دڵخۆشکردنی منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە بوو، کە بە بەخشینی دیاری، منداڵانی شێرپەنجەیان دڵخۆشکرد. ئەم بەسەرکردنەوەیەی قوتابیانی بەشی دەرمانسازی، کارێکی پیرۆز و جوان بوو لە پەیوەندی قوتابییان بە کۆمەڵگا و ڕۆڵی دەرمانساز لە پەروەردەکردنی نەوەیەکی بەرپرسیار لە هەمبەر نەخۆشانی شێرپەنجە..