بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

کۆبوونەوەی وەزارەت (2026-03-30)

بەشداریکردنی بەڕێز ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەی پیرمام ( د. کاروان عبدالخالق اسماعيل) لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەربارەی پێشهاتە نوێیەکانی پڕۆسەی خوێندن دووشەممە بەرواری٢٠٢٦/٣/٣٠ بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و بەبەشداری هەر یەکە لە بەڕێزان بريكارى وەزارەت، نوێنەرانی دیوانی وەزارەت، و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت، سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری پەیمانگەکان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام درا. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت بوون بە ئامادەکاریەکان بۆ خوێندنی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی، لەگەل نوێترین ڕێنماییەکان بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە، وە هەروەها تیشک خرایە سەر کوالیتی و شێوازی خوێندنەکە کە پێویستە هاوتای ستانداردە جیهانیەکان بێت. ئێمە لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام تەواوی ئامادەکارییەکانمان کردووە بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئۆنڵاین، دڵنیاییش دەدەینە قوتابیانمان بە تەواوی هەوڵەکانەوە کار دەکەین بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە.