بینینی بابەت

بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە

تریسکە نوزاد احمد اسماعیل (بەشی پەرستاری قوناغی دووەم)

نیشانه‌کانی ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی مل چییە؟ ١ ـــ ئازاری مل وشان و هه‌ندێک جار سه‌رئێشه‌ له‌گه‌ڵ ئازاری زۆر له‌ ده‌ست و په‌نجه‌ و باڵ و شان ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌ش دێشێت یان ئازاری زۆرتره‌ ۰ ۲ ـــ سڕبوون یان ته‌زوو هاتن یان هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردن له‌ مله‌وه‌ تا په‌نجه‌کانی ده‌ست ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌شه‌ یان زۆرتره‌ له‌ لایه‌که‌ی تر ۰ ۳ ـــ بێهیزی یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی ده‌ست و باڵ۰ ٤ ـــ ئازاره‌که‌ت به‌ پێکه‌نین ،پشمین ، کۆکه‌ زیاتر ده‌بێت ٥ ـــ ئازاری مل و نیشانه‌کانی ترت زیاتر ده‌بێت دوای پشوو و ئیسراحه‌ت و دانیشتنی زۆر ۰