بینینی بابەت
بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە
زیلان ستار (بەشی دەرمانسازی قوناغی دووەم)
هۆکار و نیشانەکانی پەککەوتنی گورچیلە 1- شەکرەی کۆنتڕۆڵ نەکراو 2- بەرزە فشاری کۆنتڕۆڵ نەکراوی خوێن 3-نەخۆشی بۆریە خوێنەکانی دڵ 4-چارەسەرنەکردنی بەردە مەترسیدارەکانی گورچیلە و میزەڕۆ 5-چارەسەرنەکردنی گەورەبونی پڕۆستات و شێرپەنجەکەی 6-بەکارهێنانی هەڕەمەکی دەرمان، بە تایبەتی ئازارشکێنەکان و دژە بەکتریاکان 7-خواردن و خواردنەوەی نا تەندروست، بەتایبەت خوێ و خواردنەوە کحولی و ووزە بەخش و گازیەکان 8-هۆکارە بۆماوەییەکان، وەک: بەکیس بوونی گورچیلەکان 9-گرێی میزەڕۆ و میزڵدان و شەلەلی میزڵدان 10-قەڵەوی و پاشهاتەکانی و جگەرەکێشان 11- هۆکارە نەزانراوەکان -نیشانەیەكی تایبەت بەتێكچونی فرمانەكانی گـورچیلە هەن بۆ نمونە (بێ هێزی گشتی ،هێلنج و رشانەوە ، ئاوسانی قاچەكان وگۆڕان لە رەنگی پێست و لە بڕی میزكردندا). دوایی دۆزینەوە و چـارەسەركردنی هـۆکارەکانی پـەککەوتنی گورچیلە چارەسەرەکان دەستپێ دەکات